بەشداری نوێنەری تۆڕی هاوپەیمانیی ١٩ لە گفتوگۆیەکی کراوەی دەزگای میدیایی درەو



شەممە، ٤ـی تەممووزی ٢٠٢٦، کانی عومەر، نوێنەری تۆڕی هاوپەیمانیی ١٩، لە دەزگای میدیایی درەو بەشداری لە گفتوگۆیەکی کراوە بە ناونیشانی «چارەنووسی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی چەقبەستوویی سیاسیـدا» کرد.
کۆڕەکە بۆ بەڕێز (د. یوسف محەمەد)، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ساز کرابوو، تێیدا ژمارەیەک سیاسی، پەرلەمانتاری پێشوو، چاودێری سیاسی و ڕۆژنامەنووس ئامادەی بوون.
لە میانی گفتوگۆکانی کۆڕەکەدا، نوێنەری تۆڕی ١٩ سەرەڕای تیشکخستەسەر فاکتەرە ناوخۆیی، سیاسی و جیۆپۆلەتیکییەکان وەک مەترسییەک بۆ سەر قەوارەی هەرێم و هۆکاری چەقبەستوویی سیاسی. هاوكات، ئاماژەی بە ڕاپۆرتەکانی تۆڕەکە سەبارەت بە هەوڵەکانی کپکردنی دەنگی ئازاد کرد؛ ئەو ڕاپۆرتانەی بوونەتە سەرچاوەی نیگەرانی و نائومێدیی نێودەوڵەتی لە پرسی حوکمڕانیی ڕەشید، پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی بیروڕا. جەختی لەوەش کردەوە کە نابێت ئەم فاکتەرە نێودەوڵەتییە بە کەم سەیر بکرێت.


AM:10:14:09/07/2026




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌