وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی سەنتەری میترۆیان کرد



ئەمڕۆ، 14 ی تەمووزی 2026، خۆشحاڵبووین بە پێشوازی لە وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان کە پێکهاتبوون لە هاوڕێ بێكەس جێگری سكرتێری حزب و بەڕێزان نیشتیمان کەمال، هیوا سەید سەلیم، بەختیار مستەفا، و شەیدا مەعروف.

دیدارەكە دەرفەتێك بوو بۆ گفتوگۆ لە سەر بارودۆخی گشتی و ژینگەی ئازادی رادەربڕین و دەرفەت و ئاستەنگەكانی بەردەم ئازادی  رۆژنامەگەری.

لە كۆبونەوەكەدا، جەخت لەسەر گرنگی كاراكردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان وەك دامەزراوەیەكی گرنگی چاودێری و تەشریعی و كاركردنی هەموو لایەك بە ئامانجی كۆتایهێنان بە ژینگەی داخراوی سیاسی و بیركردنەوە لە بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان.


AM:11:08:15/07/2026




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌