رۆژی چوارشەممە 15ی تەمووزی 2026، لە هۆڵی رادیۆی دەنگی نوێ، لە شاری هەڵبجە، لە چوارچێوەی پرۆژەی #QARIB سەنتەری میترۆ و رێكخراوی (CFI)ی فەرەنسی، میزگردێكیان بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی دەرفەت و ئاڵەنگارییەكانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕین لە پارێزگای هەڵەبجە رێكخست.
مێزگردەكە بەشێك لە رۆژنامەنووسان و چالاكوان و بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەكانی شارە ئامادەی بوون، تیادا گفتوگۆی كراوە لە بارەی بارودخی ئازادی رادەربڕین و ژینگەی كاری رۆژتامەگەری كرا .
سەنتەری میترۆ سوپاسی ئیدارەی شارەكەو، رادیۆی دەنگی نوێ، سوپاسی بەشداری ئامادەبووان دەكەن لە گفتوگۆی بنیاتنەرانە بە ئامانجی ژینگەیەكی لەبارتر و كراوەتر بۆ ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری.