مەراسیمی یادی ١٧ ساڵەی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمە
ئەمڕۆ، 21ی تەمووزی 2026، لە شاری سلێمانی، سەنتەری میترۆ بەشداری کرد لە مەراسیمی یادی ١٧ ساڵەی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە کە لە لایەن گۆڤاری لڤینەوە و لە هۆڵی ڕێکخراوی سی دی ئۆ ڕێکخرا.
لە مەراسیمەکەدا، بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ، دیاری محەمەد، وتاری سەنتەرەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا کە، هاوشێوەی ساڵەکانی پیشوو، داواکارین یاسا سەروەر بێت لە کەیسی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراودا و بکەرانی ئەم تاوانە بە سزای خۆیان بگەن و دەربازیان نەبێت و ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێتەوە.