١ی ئابی ٢٠٢٦، نوێنەرانی سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ بەشدارییان لە کۆنفرانسی هەماهەنگی لە لە پەیوەندی بە هەڵمەتی دژی گەندەڵی کرد کە لە لایەن ڕێکخراوی کۆنگرەی ئازادی و گۆڕانکارییەوە ڕێکخرا.
ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە نوێنەرانی حزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانان بوون.
کۆنفرانسەکە دەرفەتی بۆ ئامادەبووان ڕەخساند بۆچوونی خۆیان لەسەر بابەتی گەندەڵی و چارەسەرەکانی دەرببڕن.
سێوە سیروان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەنتەری میترۆ تیشکی خستە سەر گرنگیی هەماهەنگی نێوان حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا لە پرۆسەی دژ بە گەندەڵی و ئەو لایەنە باشانەی میدیا و ڕێکخراوەکان بۆ پرۆسەکەی زیاد دەکەن و ئەو خاڵانەی پێویستە پەیڕەو بکرێن بۆ دروستبوونی ئەم هەماهەنگییە و گەیشتن بە ئامانجی هاوبەش ئەویش کە نەهێشتنی گەندەڵییە.