سەردانی رۆژنامەنووس مەحمود یاسین



هەندێك رۆژنامەنووس، بە توانای دەزگایەكی راگەیاندن هەواڵ و زانیاری كۆدەكەنەوە و بڵاویان دەكەنەوە، و بە هۆی متمانە و راستگۆییانەوە، وەرگر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی چاوی لەسەر پۆستەكانیانە. مەحمود یاسین كوردی لەو رۆژنامەنووسانەیە.
خۆشحاڵ بووین بە دیداری هەردوو هاوڕێی ئازیزمان، (هێمن مەحموود، بەڕێوەبەری كەناڵی زووم، رۆژنامەنووس مەحموود یاسین كوردی).
 دیدارەكە دەرفەتێك بوو بۆ گفتوگۆ لەبارەی رەوشی میدیای هەرێمی كوردستان و گوتاری میدیایی و خەمی هاوبەشمان بۆ فەزایەكی كراوەتر بۆ كاری مەدەنی و ژینگەیەكی ئازادتر بۆ ئازادی میدیا.


PM:02:29:05/08/2026




ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌