ئەمڕۆ ٢٤ی ئاب، لە چوارچێوەی پڕۆژەی قەریب سەنتەری میترۆ بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی CFI،
ڕێبەری یاسایی و ئاکاریی بۆ ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە دەربارەی ڕووماڵکردنی جەنگ، گووتاری ڕق و کینە، دادگا و تاوان، مافی مرۆڤ.
ڕێبەریەکە بە دەستنیشان کردنی دیارترین ئەو هەڵانەی ڕۆژنامەنووسان دەکەونە ناوی ئامادە کراوە. کە بە هۆی ئەم هەڵانەوە دادگایی ئەکرێن و ئەبێ بە بیانوو بۆ دەسەڵات.