رادو بودەوم: میترۆ بۆ من ئیلهامبەخشە



ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەولێر گووتی: لە ماوەی كاركردنم كەسانی ئیلهام بەخشم ناسی كە كار بۆ باشكردنی ئەم وڵاتە دەكەن. یەكێك لەوانە رەحمان غەریبە لە سەنتەری میترۆ كە داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەگەری دەكات.
شەوی 30ی ئاب 2026، لە قەڵای هەولێر بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی، لە وتارێكدا ناوی چەند لایەن و كەسایەتی برد كە خۆشحاڵبووە كاری لەگەڵ بكات، ناوی سەنتەری میترۆی هێنا و رێكخەرەكەی بە ئامادەبووانی مەراسیمەكە ناساند.
لەو رێورەسمەدا سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەت و باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق كلیمنس سمیتنەر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و دیپلۆماتكارو نوێنەرانی ووڵاتانی بیانی رێكخراوی مەدەنی و دامەزراوەی میدیای ئامادەی بوون.
بەڕێز رادوو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا لە وتاری ماڵئاوایی خۆیدا سوپاسی رێكخەری سەنتەری میترۆی كرد كە ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی ئازادی میدیا گووتی:  "لەماوەی كاركردنم كەسانی ئیلهام بەخشم ناسی كە كار بۆ باشكردنی ئەم وڵاتە دەكەن. یەكێك لەوانە رەحمان غەریبە لە سەنتەری میترۆ كە داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەگەری دەكات"
لە پەراوێزی ئەو رێورەسمەدا گەورەیەی قەڵای هەولێر رێكخەری میترۆ سوپاسی رادوو بوتومی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا لە هەرێمی كوردستان، سەرباری كاری دیبلۆماسی كاری بۆ چەسپاندنی بەهاكانی یەكێتییەكەیان لە رێگەی چالاكییەكانیانەوە، هەروەها  هەمئاهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و میدیا كردووە.
هەروەها پیرۆزبایی بەڕێز شتیفان ڤێنت، بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەكێتیی ئەورووپا لە هەولێر كرد. هیوای خواست باشترین پەیوەندی لەگەڵ سەنتەری میترۆ و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و میدیا دروست بكات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست هەر وەك بەخێرهاتنی كلیمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی نوێی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق كرد.


AM:11:15:31/08/2026




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌