دووشەممە، 31ی ئابی 2026، لە پارێزگای هەڵەبجە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی قەریب و بە هاوبەشی ڕێکخراوی CFI فەرەنسی، سەنتەری میترۆ کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی سەبارەت بە کایەی میدیایی ڕێکخست.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتیی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و ئامادەبوونی بەڕێوبەرانی گشتی فەرمانگە حکومییەکان و نوێنەرانی لقی هەڵەبجەی سەندیکای ڕۆژنەمانووسان و دیاری محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ و بەڕێز قاسم خدر حەمە نوێنەر و ڕاوێژکاری میدیایی CFI لە عێراق بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە چەند ئامانجێکی پێکا، ئەوانیش بریتی بوون لە چارەسەرکردنی پێشکەوتنی کەرتی ڕاگەیاندن لە پارێزگای هەڵەبجە، هاوکات پەرەپێدانی پەیوەندی پتەوتر و زیادکردنی لێکتێگەیشتنی هاوبەش و باشترکردنی پەیوەندی و هاوکاری نێوان ڕۆژنامەنووسان و دامەزراوە حکومییەکانی سنوورەکە.
سەنتەری میترۆ سوپاسی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە دەکات بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لە ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە کە دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنیان و دۆزینەوەی دەرفەتی هاوبەش بۆ کاری پێکەوەیی لە داهاتوودا.