31ی ئابی 2026، سێوە سیروان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەنتەری میترۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی کراوەدا کرد بە ناونیشانی، (بەرەوپێشبردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ و برەودان بە بەشداری کردنی دیموکراسییانە) کە لە لایەن ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی PAO و بە هاوبەشی ڕێکخراوی NPAی نەرویجییەوە ڕێکخرابوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی توێژینەوەیەکی مەیدانی خرایە ڕوو کە دەربارەی ئاستی بەشداری کردنی ژنان و گەنجان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو لە پڕۆسەی بڕیارداندا و ئەو ئاڵنگاری و بەربەستانەی دێتە بەردەمیان.
لە پاشاندا، کۆبووەوەکە بە گفتوگۆیەکی کراوە بۆ ڕێکخستنی ڕیزبەندی لە پێشینەیی کێشەکان و گرنگیی کۆمەڵگەیی بەڕێوەچوو و ئامادەبووان دەرفەتی بەشداری و تاوتوێیان بۆ ڕەخسێنرا.