8ی ئەیلوولی 2026، نوێنەرانی سەنتەری میترۆ بەشدارییان لە مەراسیمی پەردەلادان لە پەیکەری نووسەر و ڕووناکبیر، (خەڵات عومەر عەلی ئەمین) کرد.
مەراسیمەکە، کە لە لایەن مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و بنەماڵەی کۆچکردوو و کتێبخانەی گشتیی سلێمانی ڕێکخرابوو و بەرهەمی هونەرمەند و پەیکەرساز (چێنەر نزار) بوو، بۆ ڕێزلێنان لە تەمەنێک خزمەتی بواری نووسین و ڕۆژنامەوانیی خەڵات عومەر بوو.
سەنتەری میترۆ چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی بە بنەماڵەی کۆچکردوو بەخشی و دووبارە هاوخەمی خۆی دەربڕی.