تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە چالاكوانی سیاسی سان جۆڵا كرد



ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئەیلولی 2026 تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە چالاكوانی سیاسی (سان جۆڵا) كرد.
تیمی میترۆ خۆشحاڵیان بۆ سەردانەكە دەربڕی و هیوای سەركەوتنیان بۆ كاك سان جۆڵا خواست لەكارەكانی لەناو پارتی سۆسال دیمۆكراتی ئەڵمانی. 
دیدارەكە دەرفەتێك بوو بۆ گفتوگۆی راشكاوانە لەبارەی بارودۆخی گشتی و بەتایبەت ئازادی كاری میدیای و فەزای كاری مەدەنی.
ساڵی رابردوو سان جۆڵا  لە هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی هەرێمی نۆردراین ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا، توانی سەركەوتن بۆ پارتی سۆسیال دیموكرات لە شاری ڤیتن بەدەست بهێنێت.


PM:01:28:09/09/2026




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌