میترۆ پێشوازی لە وەفدێكی راگەیاندنی یەكگرتوو كرد




 پێنج شەممە  9ی ئەیلوولی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە وەفدێكی راگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد، بەڕێزان مامۆستا فەهمی  حەمەتۆفیق، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەكگرتوو لە سلێمانی-هەڵەبجە  ، سامان حمەكەریم كارگێڕی ناوەند ، ئیبراهیم ئیسماعیل لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو.
تیمی میترۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی كردن و سوپاسی میدیای یەكگرتووی ئیسلامی و رۆژنامەنووسەكانی كرد كە لە 17 ساڵی رابردوو هاوپشتی سەنتەری میترۆ و ئامانجەكانیان كردوە لە پێناو ژینگەیەكی كراوەتر و سەلامەتتر بۆ رۆژنامەنووسان.
لە دیدارەكە باس لە دوا چالاكی سەنتەری میترۆ كرا كە تیایدا رێبەری یاسایی و ئاكاری بۆ رۆژنامەنووسان راگەیاند، ئەو رێبەرە دەربارەی روماڵكردنی رۆژنامەنووسانە بۆ پرسەكانی جەنگ، گووتاری رقوكینە، هەواڵی دادگاو تاوان و مافەكانی مرۆڤ.
هەردولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی ئاكاری كاركردنی رۆژنامەنووسان بۆ پرسە هەستیارو گرنگەكان و پابەندبوونی رۆژنامەنووسان بەو یاساو ئاكاراوە.
لە كۆبونەوەكەدا هەردولا جەخیتیان كردوە كە ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و روماڵكردنی هەواڵ بێ دەستكاری و گەمەكردن بە زانیارییەكان متمانەی هاوڵاتیان بە راگەیاندنەكان پتەوتر دەكات و پێوێستە پابەندنی ئەو ئاكارانە بن.
هەروەها داوایانكرد كە یاساكانی رۆژنامەگەری و دەستكەوتنی زانیاری پێودانگبن بۆ مامەڵەكردن و لەگەڵ رۆژنامەنووسان دەزگانی راگەیاندن و جێبەجێبكرێن.


AM:11:00:16/09/2026




ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌