سەردانی بەڕێز سەعدوون حەمە فەرەج بۆ سەنتەری میترۆ



دووشەمە 5ی تشرینی یەكەم 2026، تیمی میترۆ پێشوازییان ن لە بەڕێز سەعدوون حەمە فەرەج نووسەری كتێبیە یادەوەری (تیشكی ژیان لەژێر داری سێدارەوە)، بەڕێزان مەجید حەمە فەرج بەرپسی راگەیاندنی پێشمەرگە دێرینەكان، سەعید حەمە فەرج پێشمەرگەی دێرین كرد.
تیمی میترۆ بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و دیدارەكە دەفەتێك بوو بۆ تیشك خستنە سەر كارو چالاكییەكانی سەنتەری میترۆ.
هەوەها بەڕێز سەعدوون حەمە فەرەج باسێكی لە بەرهەمە نوێكەی كرد كە بڕیارە رۆژانی ئایندە لە باخچەی سی دی ئۆ لە شاری سلێمانی بڵاویبكاتەوە.
كتێبەكەی گێڕانەوەی ئەزموونی خەباتی نهێنی ناوشارو ئاشكرابوونییان بۆ ڕژێمی بەعس و  دەستگیركردنی كۆمەڵی تێكۆشەری حزبی شیوعی عێراق ناو شاری سلێمانی دەكات، هەروەك باس لە ئەزموونی حوكمدانیان لە لایەن دادگای بەدناوەكەی عەواد بەندەر دەكات.
تیمی میترۆ هیوای سەركەوتن بۆ كاك سەعدون و رێكخستنی مەراسیمی ئیمزاكردن لەسەر یادەوەرییەكانی كرد. 


AM:10:32:06/10/2026




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌