مێری 2026



ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەمی 2026 لە هەولێری پایتەخت دیداری مێری (MERI) دەستیپێکرد 

رەحمان غەریب، بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ، بەشداری یانزەهەمین کۆڕبەندی ساڵانەی مێری دەکات.

دیداری مێری چالاکیی ساڵانەی سەرەکی پەیمانگاکەیە، کە داڕێژەرانی سیاسەتی ناوخۆیی، نیشتمانی و نێودەوڵەتی، ئەکادیمیستەکان، سەرکردەکانی بۆچوون، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕۆژنامەنووسان و دیپلۆماتکاران کۆدەکاتەوە. سەکۆیەک بۆ مشتومڕکردن لەسەر زەختترین پرسەکان کە کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە هەیە و پێشکەشکردنی چارەسەری پراکتیکی بۆ بڕیاردەران دابین دەکات. ئامانجی کۆتایی کۆڕبەندەکە بریتییە لە پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فراوانتر لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەر و بەشداریکردنی گشتگیر و وەبەرهێنانی هاوبەش لە داهاتوودا.

دیداری مێری 2026 تیشک دەخاتە سەر تەحەددیاتی دەستبەجێی سیاسەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، گۆڕانی دیمەنی ناوچەیی و دەرفەتە سەرهەڵداوەکان بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی. زنجیرەیەک تەوەری کاتی و ستراتیژی لە ڕێگەی مشتومڕی سیاسەت و شیکاری قووڵەوە دەکۆڵرێتەوە. لەوانە پەرەسەندنی داینامیکی دەسەڵاتی جیهانی و ناوچەیی، سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسۆی ئاشتی لە لێڤانت، چاکسازی لە دامەزراوە سەرەکییەکانی دەوڵەت، بە دامەزراوەییکردنی پەیوەندییەکانی ناوەند و پەراوێز، پێشخستنی پێکەوەژیانی ئێتنۆ-ئاینی و زۆر بواری دیكە


AM:11:05:12/10/2026




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌