ئەمڕۆ، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، شایی ئاسۆ و سێوە سیروان بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ و تۆڕی ١٩ بەشدارییان لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (تیشکی ژیان لە ژێر داری سێدارەوە)، کرد.
کتێبەکە لە نووسینی (سەعدوون حەمەفەرەج)ە و بیرەوەری نووسەرە. گێڕانەوەی ئەزموونی خەباتی نهێنی ناوشار و ئاشكرابوونییان بۆ ڕژێمی بەعس و دەستگیركردنی كۆمەڵی تێكۆشەری حزبی شیوعی عێراق ناو شاری سلێمانییە.
وە لەلایەن بەڕێز عوسمان زیندانییەوە خوێندمەوە بۆ کتێبەکە کرا.
نوێنەرانی میترۆ چەپکە گوڵی دەستخۆشییان پێشکەش بە بەڕێز سەعدوون حەمەفەرەج کرد و پیرۆزبایی ئەم کارە نوێیەیان لێ کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.