١٣ی تشرینی یەکەم، 2026، نوێنەرانی سەنتەری میترۆ بەشداربوون لە مەراسیمی بڵاو کردنەوەی ڕۆمانی (هانا) لە نووسینی د. ئازاد شەوکەت.
مەراسیمەکە لە مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی و ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیر و هونەرمەندان بەڕێوەچوو.
د. ئازاد لە مەراسیمەکەدا تیشکی خستە سەر هەندێک رووداوی ناو ڕۆمانەکەی کە گوزارشتن لە دیمەنی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بە یادەوەرییە خۆش و ناخۆشەکانی ئەو سەردەمە.
تیمی سەنتەری میترۆ چەپکە گوڵی پیرۆزباییان پێشکەشی دکتۆر ئازاد کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواست.