رۆژی پێنج شەەمە 15ی تشرینی یەكەم 2026، بە نوێنەرایەتی سەنتەری میترۆ بەشداربووین لە رێورەسمی رۆژی لەدایكبوونی (شا چارڵزی سێیەم)، پادشای بەریتانیا.
لەم بۆنەیەوە، كە كونسولخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێری رێكیخستبوو، پیرۆزباییمان لە (عیرفان سدیق) باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا و خاتوو (هۆڵی ڤێر)، كونسوڵی گشتیی شانشینی بەریتانیا لە هەولێر كرد.
بۆنەكە دەرفەتێك بوو بۆ سەر لەنوێ تازەكردنەوەی پەیوەندی سەنتەری میترۆ لەگەڵ كەسایەتی و لایەنی و رەسمی و حكومی نوێنەرو دیپلۆماتی جیهان لە هەرێمی كوردستان، بە تایبەتیش خۆشحاڵبووین بە دیداری خاتوو (گوێندەلن (ویندی) گرین) كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر كە پاش دابڕانێك دەیبینین.