ئەمڕۆ، 26ی تشرینی یەکەمی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە وەفدێکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد کرد.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی واژۆکردنی یاداشتنامەی پێکەوەکارکردن بوو لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ بە ناونیشانی، (تۆڕەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ڕێگری و بنبڕکردنی هاوسەرگیری بەزۆر و هاوسەرگیری پێشوەختە (منداڵان).
پڕۆژەکە کە لە لایەن ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی (HAUKARI e.V.) پاڵپشتی دەکرێت بە سەرپەرشتیی ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزادە و بە هاوبەشی لەگەڵ DHRD، ئینستتیوتی مەستوورە MIPSS، سەنتەری میترۆ، و ڕێکخراوی PDO جێبەجێ دەکرێت.
ئەم پڕۆژەیە کار دەکات بۆ بەهێزکردنی میكانیزمەکانی پاراستن، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی، بەڕێوبردنی کەیس و سەرپەرشتیاری، خزمەتگوزاری یاسایی و دەروونی-کۆمەڵایەتی، ڕاهێنان و پەرەپێدانی تواناکان لە کەرتەکانی پەروەردە، تەندروستی وبەڕیوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان خێزان ، و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی گشتی کۆمەڵگا و توێژینەوە.