پێنج شەممە 29ی تشرینی یەكەمی 2026، لەسەر بانگهێشتی روانگەی عێراقی بۆ مافەكامی مرۆڤ، لە هۆڵی مەحەتە لە شاری بەغداد، رێكخەری سەنتەری میترۆ بەشداری دووهەمین كۆنفرانسی ئەنجوومەنی ماف و ئازادییەكان كرد.
لەم كۆنفرانسەدا كە نوێنەرانی رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی ، چالاكوانانی مافی مرۆڤ، میدیاكاران ئامادەی بوون گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك كرا لە بارەی بارودۆخی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق و ئایندەی كاری كۆمەڵگەی مەدەنی و پاڵپشتیكردنی ئازادییەكان بە پشتبەستن پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، هەروەها ئایندەی ئەنجومەن و میكانیزمەكانی پەرەپێدانی.
لە ئایاری 2026 ئەنجومەنەكە دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە و ڕاوێژكاری بەرفراوان دامەزرا، كە دەیان ڕێكخراوی مافی مرۆڤ و كۆمەڵگەی مەدەنی تێیدا بەشداربوون، لەوانەش سەنتەری میترۆ.