29ی تشیرینی یەکەمی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەفدی ئۆفیسی ڕێکخەر کرد.
دیدارەکە دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و بە تایبەتیش تیشک خرایە سەر مافی ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربرین، و ئەو ڕێککارانەی نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان گرتوویەتییە بەر بۆ بە جێ گەیاندنی ڕاسپاردەکان.
د. دیندار زێباری تیشکی خستە سەر گرنگی هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ستایشی ڕۆڵی سەنتەری میترۆی کرد کە وەک سەنتەرێکی سەربەخۆ و بێلایەن چاودێریی دۆخی ئازادی ڕادەربرین و ئازادی ڕۆژنامەگەری دەکات لە هەرێمی کوردستاندا و جەختی کردەوە لە گرنگیی هەبوونی سەرچاوەیەکی سەربەخۆ لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکاندا کە میترۆ ئەو ڕۆلە دەبینێت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، د. دیندار زێباری و دیاری محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ڕێکخست.