2ی تشرینی دووەمی 2026، بە بۆنەی رۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە دەربازبوون لە سزای تاوانەکانی دژ بە رۆژنامەنووسان، لە شاری سلێمانی، لە هۆڵی پ.د. عەلی قەرەداغیی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، سەنتەری میترۆ و کۆلێژی یاسا و ڕامیاری زانکۆ پانێڵێکیان بە ناونیشانی، (واقعی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان لە ژێر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکاندا) بۆ هەردوو بەڕێز، د. سامان فەوزی و دیاری محەمەد بەڕێوبەری سەنتەری میترۆ ڕێکخست.
لە پانێڵەکەدا، هەردوو پانێڵیست باسیان لە دیاردەی دەربازبوون لە سزا و لە دیارترین ئەو ئاستەنگییانە کرد کە رووبەرووی ڕۆژنامەنووسان دەبێتەوە و ڕێگری لە کارکردنیان دەکات.
پانێڵەکە میوانداری ڕۆژنامەنووسان و مامۆستا و خوێندکارانی بەشی یاسا و ڕامیاری زانکۆکەی کرد.