3ی تشرینی دووەمی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پێشوازییان لە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و وەفدی یاوەری کرد.
سەردانەکەی دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆ لەسەر دۆخی گشتی و دۆخی پێکهاتە کەمینەکان و ئەو گرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە وەک، گوتاری ڕق و کینە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و جیاکاری بەرانبەریان.
ئایدن مەعروف ستایشی ڕۆڵی سەنتەری میترۆ و هەوڵەکانیانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گوتاری ڕق و کینە کە چەند مانگێک لەمەو پێش هەستا بە بڵاوکردنەوەی ڕێبەرێکی یاسای و ئاکاری بۆ ڕۆژنامەنووسان لەسەر چۆنییەتی ڕووماڵی جەنگ و گوتاری ڕق وکینە و کەیسی دادگا و تاوانەکان و کەیسەکانی مافی مرۆڤ.
لە کۆتاییدا، تیمی سەنتەری میترۆ سوپاسی سەردانەکەی بەڕێزیانیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن لە کار و چالاکییەکانی داهاتوویاندا و هیوایان خواست کە چیتر پێکهاتەکان دووچاری گوتاری ڕق نەبنەوە.