عەلی زەنگەنە سەردانی سەنتەری میترۆ دەکات



ئەمڕۆ، 8ی تشرینی دووەمی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پیشوازییان لە کەسایەتیی سیاسی، عەلی زەنگەنە و ئاشتی تاڵەبانی، گۆران حسێن، و هاوڕێ ساماڵ کرد.
سەردانەکەیان دەرفەتێک بوو بۆ باسکردنی ئەرک و کار و چالاکییەکانی سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانیی 19. 
عەلی زەنگەنە سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی تیمی سەنتەری میترۆی کرد و پێزانینی خۆی ڕاگەیاند و دەستخۆشیی بۆ کارەکانی میترۆ دەربڕی.
ڕێکخەر و بەرێوبەری میترۆ تیشکیان خستە سەر ژینگەی کاری ڕۆژنامەگەری و دەرفەت و بەربەست و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕۆژنەمانووسان و ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی. هەروەها، دەرفەت ڕەخسا بۆ گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان لە هەرێمی کوردستان.
ڕێکخەری میترۆ سوپاسی سەردانەکەی بەڕێزانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیاندا بۆ خواستن. 


PM:12:36:08/11/2026




ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌