مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبی (دەستەبژێری شاری سلێمانی لە نێوان کۆچ و شوێنگۆڕکێ و گەڕانەوەدا)



12ی تشرینی دووەمی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ بەشدارییان لە مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کتێبی (دەستەبژێری شاری سلێمانی لە نێوان کۆچ و شوێنگۆڕکێ و گەڕانەوەدا) کرد. 
کتێبەکە لە نووسینی بەڕێزان پ. د. سامان حسێن ئەحمەد، پ.ی.د. عادل محەمەد نوری، م. دیلمان محەمەد سابیر-ە ، کە لێکۆڵینەوەیەکی سۆسیۆ-مێژووییە لە دیاردەی کۆچی دەستەبژێر لە قۆناغەکانی مێژووی شاری سلێمانیدا.
  کتێبەکە بە هاوبەشیی دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە و دامەزراوەی ڤیژن ئامادەکراوە و چاپکراوە و بڵاوکراوەتەوە.
سەنتەری میترۆ سوپاسی بانگهێشتەکەیان دەکات و هیوای سەرکەوتن بۆ نووسەران و ئامادەکارانی کتێبەکە دەخوازێت. 


AM:10:53:15/11/2026




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌