ئەمڕۆ، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، تیمی سەنتەری میترۆ پیشوازییان لە هەردوو بەڕێز سۆران ناسیح، بەرێوبەری ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی سلێمانی و ئاراس سەعید، ڕۆژنامەنووس و توێژەر کرد.
سەردانەکەیان دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی مافی مرۆڤ و ئازادییەکان لە ناوچەکەدا و بە تایبەتی تیشک خرایە سەر ئازادیی ڕۆژنامەگەری و مافی ئازادیی ڕادەربڕین.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز ئاراس سەعید دوو کتێب لە نووسینی خۆی بە ناونیشانی، "مەرگی بەها سەمبولییەکان" و "بەخێربێن بۆ گوندە بچکۆلەکە" پیشکەش بە سەنتەری میترۆ کرد.
سەنتەری میترۆ دڵخۆشی خۆی بۆ سەردانەکەیان دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ هەردووکیان خواست، هەروەها سوپاسی ئاراس سەعیدی کرد بۆ پێشکەشکردنی کتێبەکانی.