وەفدێکی ڕەوتی دیموکراتیی عێراقی سەردانی سەنتەری میترۆ دەکات




ئەمڕۆ، 23ی تشرینی دووەمی 2026، تیمی سەنتەری میترۆ پیشوازیان لە وەفدێکی ڕەوتی دیموکراتیی عێراقی کرد کە پێکهاتبوون لە، ئەسیر ئەلدەباس، ڕێکخەری گشتیی ڕەوتەکە، سوبحی ئەلبەدری و د. عەلی مەهدی، ئەندامانی مەکتەبی جێبەجێکردن.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەردوو بەڕێز گۆران قادر و ئەسعەد عەرەب تێیدا ئامادەبوون، دەرفەت رەخسا بۆ گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئازادییەکان و مافی مرۆڤ و دیموکراسییەت لە عێراق و ئەو ئاستەنگی و ڕێگرییانەی دێنە بەردەم کاری ڕێکخراوەیی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بۆ باشترکردنی بارودۆخەکە.
وەفدەکە ستایشی ڕۆڵی میترۆیان کرد وەک رێکخراوێکی سەربەخۆی داکۆکیکار لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەنتەری میترۆ دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەیان و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن لە کار و چالاکییەکانی داهاتوویاندا. 


PM:03:15:23/11/2026




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌