تیمی سەنتەری میترۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشوازی لە فەرمان عەبدولڕەحمان، چالاکوانی مەدەنی و بەڕێوبەری مایکی دەربەندیخان.
سەردانەکەی دەرفەتێک بوو بۆ گفتوگۆ لەسەر رەوشی مافی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری و باسمان لەو کێشە و ئاستەنگییانە کرد کە دێنە بەردەم ڕۆژنامەنووسان و کاری ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و دەربەندیخان بە تایبەتی. لەو کێشانەش ئەو کەیسانەیە کە پەیوەندیدارن بە بڵاوکردنەوەوە بەڵام لە بری یاسای ڕۆژنامەگەری، بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دادگایی دەکرێن.
بە پێی یاسا، مەرج نییە تەنها ئەو کەسەی ناوی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسان تۆمارە بە ڕۆژنامەنووس پۆلێن بکرێت. دادگا ئەمە وەک هەلێک ئەقۆزێتەوە و زۆرجار دەڵێن مادام ناوی لە سەندیکادا نییە ئەوا بە ڕۆژنامەنووس دانانرێت و هەربۆیە لە بری یاسای رۆژنامەگەری بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی سزا دەدرێن.
فەرمان عەبدولڕەحمان بەڕێوبەری میدیای (مایکی دەربەندیخان)ە، کە 5 ساڵە دامەزراوە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ کار دەکەن. چەند جارێک بە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دادگایی کراوە.