23ی تشرینی دووهەمی 2026 لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی دەستبەكاربوونی رۆژنامەنووس (شنۆ عوسمان)، وەك سەرۆكی دامەزراوەی ئامادە (Amada Foundation - دامەزراوەی ئامادەو، دەسپێكی كارەكانیان وەك رێكخراوێكی كۆمەڵی مەدەنی ، پیرۆزبایمان لێكردن.
یەكەم بەرهەمی دامەزراوەی ئامادە، بەرهەمێكی شنۆ عوسمان بوو بە ناونیشانی فەرشی كاشان، پێشكەش بە ئامادەبووان كرا، هەوەها گفتوگۆ لەباری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و دەرفەت و ئاستەنگەكانی بەردەم كاركردنیان كرا.
رێكخراوەكە بایەخ بە زانست و پەروەردە و گەشەسەندنی بیری تاكەكان، بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری: ڕەخساندنی دەرفەت و ژینگەی گونجاو تاوەكو ڕۆشنبیری و خۆشەویستیی كتێب ببێتە بەشێكی دانەبڕاو لە ژیانی ڕۆژانەی گەنجان و منداڵانمان.
هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازین