ئەمڕۆ ١٢ی تەمموزی ٢٠٢١ لەشاری ھەولێر ، بەئامادەبوونی کۆنسڵی گشتی ئەمەریکا  لە ھەرێمی کوردستان، وەزیری ھەرێم بۆ مافی پێکھاتەکان، بریکاری وەزیری رۆشنبیری،   رێکخراوەکانی ئینتەرنیوز و IWPR ، رۆژنامەنووسانی  بەشداربووی پرۆگرامی راھێنانی  پێکھاتەکان  لە ھەرێمی کوردستان  و عیراق ، مەراسیمی  بڕوانامەو کۆتاییھێنان بە پرۆگرام  بەرێوەچوو.
	
	
پرۆگرامی راھێنانی  پێکھاتەکانی عیراق لە لایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنی (CDO) و سەنتەری میترۆوە ڕێکخرابوون و بە پاڵپشتی دارایی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەچوون.