لە رۆژی جیهانییاندا سەنتەری میترۆ پیرۆزبایی لە سەرجەم كارمەندانی رادیۆكانی كوردستان دەكات، رۆڵیان لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و پێدانی زانیاری راست بەرز دەنرخێنێت و داوا دەكات ببنە سەكۆیەك بۆ دەنگی خەڵكی كوردستان و مینبەرێك بۆ بیرورای جیاوازو گوزارشت لە فرە رەنگی كۆمەڵگەی كوردستانی زەمینەخۆشبكات بۆ گوێگرانیان بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان.
لە خولی 36ی نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر پێشنیازی شاندی ئیسپانیا لە یونسكو 13 ی شوبات وەك رۆژی جیهانی رادیۆ راگەینرا. راگەیاندی رۆژێك جیهانی بۆ رادیۆ لە پای ئەو خزمەتانەوە بوو، كە ئەم ئامرازی راگەیاندنە پێشكەش بۆ بیسەرانی دەكات.
دەتنیشانكردنی ئەم بەروارە هاوكات بوو لە گەڵ دامەزراندنی یەكەمین رادیۆی نەتەوەیەكگرتاوەكان لە ساڵی 1946، بۆیە ئەمڕۆ سەرجەم ئاژانسی نەتەوەیەكگرتوەكان ئەم یادە دەكەنەوە .
رێكخراوی پەروەردەو زانست و رۆشنبیری سەر بە نەتوەیكگرتوەكان یۆنسكۆ، ساڵانە لەم رۆژەدا هەڵمەتێك رادەگەیەنێت وەك یەكسانی نێوان هەردو رەگەزو رۆڵی لاوان لە گەشەپێدان و رۆڵی رادیۆكان لە كاتی كارەسات و روداوی كتوپڕ و پاراستنی ژینگە.
بۆ ئەمساڵ 2025 یۆنسكۆ سڵاو بۆ كارمەندانی رادیۆ دەنێریت و نوسیوێتی:
بۆ هەموو پیشەگەرەكانی ڕادیۆ و خۆبەخشەكان لە سەرانسەری جیهان، یونسكۆ سڵاو لە كارەكانی ڕۆژانەتان و پابەندبوونتان بە داهاتووی هەسارەكەمان، كە داهاتووی هاوبەشمانە.