سەنتەری میترۆ ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە نادەستووریی دەزانێت و دەڵێت بەگوێرەی دەستوور گردبوونەوە و خۆپیشاندان رێیپدراوە و ناتوانرێت رێی لێبگیرێت.
ڕۆژی شەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٥، دەسەڵاتدارانی عێراق بڕیاریاندا خۆپیشاندان بە هەر هۆکارێک قەدەغە بکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە سەرەتای حەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له به یاننامه یه کدا لە ئاژانسی هه واڵی فه ڕمی عێراقەوە ڕایگه یاند، "له دوای ڕاگه یاندنی واده ی لوتکه ی عه ڕه بی له به غدا له ١٧ی ئایار، هێزه ئه منییه کان ده ستیان کردووه به هه نگاونان بۆ مسۆگه رکردنی ئه م ڕووداوه گرنگه".
وەزارەتەکە جەختیشی لەوە کردەوە "هیچ خۆپیشاندانێک ئەنجام نادرێت، بەبێ گوێدانە هۆکارەکە، چ بۆ خزمەتکردن بێت یان بە شێوەیەکی تر. هیچ مۆڵەتێکی خۆپیشاندان دەرناچێت، هەر هەوڵێکیش بۆ ئەو کارە پێشێلکردنی یاسا دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رێنمایی دەرچووە بۆ دەستگیرکردنی هەرکەسێک هەوڵی خۆپیشاندان بدات لە ١١ی ئایارەوە تا ٢٠ی ئایار"، جەختی کردەوە، "هێزە ئەمنییەکان ڕێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر بەرامبەر هەر خۆپیشاندەرانێک کە هەوڵی سەرقاڵکردنی هێزە ئەمنییەکان بدات لە ئەرکە دیاریکراوەکانیان لەم ماوەیەدا".
سێوە سیروان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەنتەری میترۆ رایگەیاند؛ بەگوێرەی مادەی ٣٨ی دەستووری هەمیشەیی عێراق رێگە بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دراوە بەمەرجێک لەگەڵ داب و نەریتی گشتی بگونجێت. خۆپیشاندان مافی دەستووریییە و ناکرێت بە بڕیاری کارگێڕیی قەدەخەبکرێت، هەر رێنماییەک لەو روانگەیەوە پێچەوانەی دەستوور و پیشلیکردنی مافی رادەربڕینە.