لێدوانی رۆژنامەوانی
دەبێت سەندیكا جیاوازای نێوان مۆڵەت و تۆماركردن بزانێت
سەنتەری میترۆ رێكارەكانی قەدەغەكردنی كاری راگەیاندن لە قەزای زاخۆ پێچەوانەی ئەو بڕگانەن كە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامەگەری وەك رێكارو مەرجی پێویست بۆ دەركردنی رۆژنامە دیاری كردووە كە "تۆماركردنە" نەك " مۆڵەتدان".
بەرپرسی نووسینگەی زاخۆی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ رووداو دەڵێت "رێگە بە هیچ راگەیاندن و پەیجێك نادەن بێ هەبوونی مۆڵەت، كاری رۆژنامەنووسی بكات".
لە یاساكەدا خاوەن ئیمتیاز یان دامەزرێنەرەكەی راگەیاندنێك لە دوو رۆژنامەی رۆژانەی هەرێم بڵاوبكاتەوە، كە ناو و نازناو و رەگەزنامە و شوێنی نیشتەجێبوونی خاوەن ئیمتیاز یاخود، دامەزرێنەر و ناوی رۆژنامەكەو ئەو زمانەی كە پێی بڵاودەكرێتەوە، لەگەڵ ناوی سەرنووسەر و ماوەی دەرچوونی تێدا بنووسرێ. راگەیاندنەكەش بە بەیانی دەركردنی رۆژنامەكە دادەنرێ.
ئەم رێكارەش بە بەیاننامەی دامەزراندن دادەنرێت لە سەندیكای رۆژنامەنووسان تۆماری دەكات، نەك بچێت "مۆڵەت" لە سەندیكا وەربگرێت.
نووسینگەی زاخۆی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، مافی ئەوەی هەیە داوا بكات، ئەو پەیجانەی مۆركی كارەكانیان راگەیاندنە، واتە پەیامنێر و لۆگۆی تایبەت بە خۆیان هەیە، بچنە سەندیكا خۆیان تۆمار بكەن، نەك بڕیاری قەدەغەكردنیان دەربكەن، چونكە یاسا ئەو دەسەڵاتەی پێنەبەخشیوون.
سەنتەری میترۆ رێكارەكانی قەدەغەكردنی كاری راگەیاندن لە قەزای زاخۆ پێچەوانەی ئەو بڕگانەن كە یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامەگەری وەك رێكارو مەرجی پێویست بۆ دەركردنی رۆژنامە دیاری كردوە كە "تۆماركردنە" نەك " مۆڵەتدان".
بە پێی بڕگەكانی یاسای ژمارە (35)ی ساڵی 2007، یاسای رۆژنامەگەری لە كوردستان، "رۆژنامەگەری ئازادەو هیچ سانسۆرێكی لەسەرنییە و ئازادیی دەربڕین و بڵاوكردنەوە بۆ هەموو هاووڵاتیان دەستەبەرە، لە چوارچێوەی رێزگرتنی ماف و ئازادییە تایبەتیەكانی تاكەكان و تایبەتمەندیی ژیانیان".