سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی وێستگە نیوز دەكات



سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی وێستگە نیوز دەكات، رایدەگەیەنێت نابێ رێگە لە كەناڵەكان بگرن رووداوەكان بۆ هاوڵاتیان بگوزانەوە
شەوی رابردوو لە نزیك ڕووداوی كەوتنە خوارەوەی درۆنێك لە شاری هەولێر، هێرش كرایە سەر تیمی میدیایی وێستگەنیوز و كەرەستەكانی ڕوماڵكردنیان لێ زەوتكرد.
شاهین فوئاد پەیامنێری وێستگەنیوز رایگەیاندووە كە لە  دووری دوو كیلۆمەتر لە شوێنی ڕووداوەكە لە شوێنی رووداوەكەوە روماڵیان كردوە، پابەندی رێنمایی هێزە ئەمنییەكان بوون لە پڕ سكیوریتی پڕۆژەیەك هێرشی كردۆتە سەر تیمەكەیان، كەرەستەی رۆژنامەوانییان لێزەوتكردوون تا تۆمارەكانیان پێ سڕیونەتەوە. 
سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی وێستگە نیوز دەكات، رایدەگەیەنێت نابێ رێگە لە كەناڵەكان بگرن رووداوەكان بۆ هاوڵاتیان بگوزانەوە.


PM:01:59:16/06/2025




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌