ئەمڕۆ لەكاتی ئامادەكردنی راپۆرتێك لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی تیمێكیی ئێن ئارتی لە لایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركرا.
دەستگیركردنی تیمەكەی ئێن ئارتی هاوكاتە لەگەڵ راگەیەندراوەكەی ئەمڕۆی 24ی حوزەیرانی 2025ی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی كە پێی وایە "ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەكەی پێدا تێپەڕدەبێت گونجاو نییە"
داواش دەكەن ، "خۆپیشاندانەكە بۆ كاتێكی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوكار و هەماهەنگ بین لەگەیاندنی پەیامەكانیان بەشێوەیەكی شارستانیانە و دوور لەهەر ئەگەرێكی توندوتیژی و ڕووداوی نەخوازراو”.
داوا دەكەین تیمەكەی ئێن ئارتی ئازاد بكەن و بەربەستیش بۆ خۆپیشاندن دروست نەكەن.