ئەمڕۆ لە سلێمانی و دوێنێ لە هەولێر




هێرش بۆ سەر رۆژنامەنووسان بەردەوامە 

سلێمانی، 23ی تەموزی 2025: سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی VAR  و دەستبەسەر كردنی تیمی AVA لە هەولێر و سلێمانی دەكات و داوا دەكات یاسای كاری رۆژنامەگەری بكرێتە مەحەك لە مامەڵەكردن لەگەڵ رۆژنامەنوسان، لێكۆڵینەوە لە هەردوو روداوەكە بكرێت. 

ئەمڕۆ 23ی تەموز هێزێكی ئەمنی لەگەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانی، تیمێكی ئاڤا میدیا (محمد سەعید، ژیوار عبدالرحمن) دەستبەسەر دەكەن و دەیانبەن بۆ بنكەیەكی ئاسایش لەنزیك گەڕەكی زێڕینۆك.

محمد سەعید، وێنەگری كەناڵەكە بە میترۆی ووت" دەیان پرسیارمان لێكرا، وەك ناوی سیانی و ناوی خوشك و براو كارەكانیان، تەنانەت پرسیاریان لێكراوە جگەرە دەكێشن و مەشروب دەخۆنەوە" وتیشی" دوای كاتژمێرێك پێیان ووتین دەتوانن بڕۆن بەڵام مەچنەوە بۆ سابونكەران".

هەروەها دوێنی نیوەڕۆ 22ی تەمووز لەناو بازاڕی شێخەڵای شاری هەولێر، چەند كەسێك بەبەرگی مەدەنییەوە هێرشییان كردە سەر پەیامنێری ڤار (عەزیز عەلی)، بە پێی ئەو وێنانەی بۆ میترۆی ناردوە ئاسەواری لێدان بە چەند شوێنێكی جەستەیەوە دیارە.

سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشكردنە سەر تیمی VAR  و دەستبەسەر كردنی تیمی AVA لە هەولێر و سلێمانی دەكات و داوا دەكات یاسای كاری رۆژنامەگەری بكرێتە مەحەك لە مامەڵەكردن لەگەڵ رۆژنامەنوسان، لێكۆڵینەوە لە هەردوو روداوەكە بكرێت. 

دوبارەبوونەوەی پێشێلكاری یاسایی بەرانبەر تیمەكانی میدیا لە هەرێمی كوردستان، پشتگوێخستنی پێشێلكارییەكان بەرانبەر بە مافی مرۆڤ بەگشتی بە بێ لێپرسینەوە لە بكەرانی، تێچووی زۆری هەیە و نابێت كاریگەرییەكانی بەكەم سەیر بكرێت.


PM:02:03:24/07/2025




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌