چەند رۆژێكە، سوپایەكی ئەلیكترۆنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان (كە بەشێكی زۆریان بە پارەی دزراوی هەژاران بەڕێوەدەبرێن) سەرقاڵی بەرهەمهێنانی درۆن، لێدوان بەناوی رێكخەری سەنتەری میترۆ رەحمان غەریب بڵاودەكەنەوە و خوێنەران چەواشە دەكەن.
زۆر روونە كە بەشێك لەو پەیجانە لەلایەن دەزگای هەواڵگری حزبەوەن، ئەركیان بڵاوكردنەوەی درۆو ناوزڕاندنی كەسانی رەخنەگرە، دەستیان كەشفە و خۆیان و حزبەكانیان ئەوەندە نابووت بوون، كە هاوڵاتیان بڕوایان پێ نەكەن.
دەزانین رێكخەری میترۆ دواهەمین كەس نابێت كە كارگەی درۆی سیاسییەكان ناویان دەزڕێنن، بەڵام با هەمووان بزانن كە كاتێك دەمانەوێت قسە بكەین و لێدوان بدەین، نە ترس و نە ستەمكاری و چەواشەكاری، نامانوەستێنێ، نامانترسێ.
سەنتەری میترۆ