چوار پزیشكی ناڕازی دەستگیردەكرێن ‎تۆڕی هاوپەیمانی19: پێویستە دەستبەجێ ئازادبكرێن



‎سلێمانی،6ی تشرینی یەكەمی 2025، تۆڕی هاوپەیمانی19 رایدەگەیەنێت، رەفتاری هێزە ئەمنییەكان بەرانبەر بە ئەنجامدەرانی گردبونەوەكەی بەردەم وەزارەتی تەندروستی رەتدەكاتەوەو داوای دەستبەجێ ئازادكردنی ئەو 4 پزیشكە دەكات كە دەستگیركراون، خۆپیشاندان و نارەزایەتییەكان بەیاسا رێكخراوە، پێویستە لەسەر هەموو لایەك رێز لە یاساكان بگرن و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بێبەش نەكەن لەمافی نارەزایەتی دەربڕین.

‎لەكاتی گردبوونەوەی بەشێك لە پزیشكانی دەرچوو لە زانكۆكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەبەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی لە شاری هەولێر، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە هێرشدەكرێتە سەریان و 4 لە بەشداربووانی نارازایەتییەكان دەستگیر دەكەن. 

‎د. ئوسامە داود، یەكێك لە نوێنەرانی پزیشكانی دەرچوو لە زانكۆكانی دەرەوە بە تۆڕی19ی راگەیاند،
‎هێزێكی ئەمنی چوار لەو پزیشكانەی دەستگیركردوە كە ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی گردبونەوەتەوە.

‎د. ئوسامە گووتی " چوار لە هاورێكانمان بە ناوەكانی ئالان جەلال، رایان مستەفا، دانیار شوكر، رەوا خالید، بە لێدان و شەقوەشاندن سواری سەیارە كراون و نازانم براون بۆ كوێ ".

‎تۆڕی هاوپەیمانی19 رایدەگەیەنێت، رەفتاری هێزە ئەمنییەكان بەرانبەر بە ئەنجامدەرانی گردبونەوەكەی بەردەم وەزارەتی تەندروستی رەتدەكاتەوەو داوای دەستبەجێ ئازادكردنی ئەو 4 پزیشكە دەكات كە دەستگیركراون،  خۆپیشاندان و نارەزایەتییەكان بەیاسا رێكخراوە، پێویستە لەسەر هەموو لایەك رێز لە یاساكان بگرن و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بێبەش نەكەن لەمافی نارەزایەتی دەربڕین.


AM:10:22:07/10/2025




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌