داوای یاسایی رێگە راستەكەیە



سەنتەری میترۆ پشتیوانی لە هەردوو رۆژنامەنووس، كەریم محمد پەیامنێری ڕۆژ نیوز، سەردار محمد پەیامنێری پۆڵەتیك پرێس دەكات. داوا لە دەسەڵاتی دادوەری قەزای چەمچەماڵ دەكات ئەو كەسانەی تۆمەتیان بۆ ئەو دوو رۆژنامەنووسە داتاشیوە بدۆزرێنەوە.

ئەمڕۆ، 13ی تشرینی یەكەمی 2025،  لەبەرانبەر ناوزڕاندن و دروستكردنی تۆمەت، لەلایەن پەیجێكی نەناسراوەوە، هەردوو رۆژنامەنووسەكە لە دادگای چەمچەماڵ سكاڵای یاساییان تۆماركرد. 

پیشتر هەردوو رۆژنامەنووس سەنتەری میترۆیان لە ناوی پەیجەكە و ناوەرۆكی  ناوزڕاندنەكە ئاگاداركردبووەوە، پێشنیازمان بۆ كردن كە روو لە دادگا بكەن.
پشتیوانیكردنی سەنتەری میترۆ لە هەردوو رۆژنامەنووس و بەرگریكردن لە پاراستنی كەرامەت و ناوبانگیان، مافێكە كە یاسا مسۆگەری دەكات.


PM:02:04:13/10/2025




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌