لەبارەی فەرمانی تەوقیفكردنی بەڕێوەبەری كەناڵی ئێن ئارتی شوان عادل، سەنتەری میترۆ داوایەكی ئاراستەی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان(نێچیرڤان بارزانی) كرد، تیایدا رونكردنەوەی پێویستی لەبارەی كەیسەكە خستە بەردەم بەڕێزیان، كە دەكرێت لەبری فەرمانی 15 رۆژ مانەوە، بەكەفالەت ئازاد بكرێت، ئەو مامەڵە توندەی لەگەڵ نەكرێت، بە سوپاسەوە بەڵێنمان وەرگرت كە رێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ ئازادكردنی بە كەفالەت، ئەنجام بدرێت.