هێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆکی حیزبێک



تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ داوا لەدەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی دەکات لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر هەڵکوتانەسەر ماڵی سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامدات و دەرئەنجامەکەی بۆڕای گشتی بڵاوبکاتەوە . 
کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان بەتۆڕی ١٩ی ڕاگەیاند ، کاتژمێر ١١ی ئەمشەو چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەم لە پڕۆژەی کانی سیتی شاری سلێمانی .
کاروخ وتی "من لەدەرەوەی وڵاتم هاتونەتە دەست لێیان وبەپێی ئاسەوارەکان هێرشبەران برینداریان هەیە " .
باسی لەوەشکرد ئێستا خێزانی و یەکێک لە پاسەوانەکانی براون بۆ ئاسایش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە . 
سەبارەت بەوەی کێ تۆمەتبارە بە هێرشکردنە سەر ماڵەکەی وتی "من کەسێکم بەردەوام باس لە داگیرکاری بۆسەرخاکی هەرێم دەکەم و هیچ دوژمنایەتییەکی شەخسیم نییە”.
حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان لەساڵی ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەشاری هەولێر دامەزراوە بەوتەی خۆی پاش فشاری پارتی بۆسەرحیزبەکە ئۆفیسیان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئەمە دوهەمین جارە هەڵدەکوتنەسەر ماڵی ئەو سەرۆک حیزبە لەشاری سلێمانی . 
تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ داوای لێکۆڵینەوەی جدی دەکات لەسەر ئەم ڕوداوە و دەرئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە .


PM:11:40:07/11/2025




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌