بۆ خانەوادەی نوسەرو یاساناس چێنەر عەلی جۆڵا



پرسە
بۆ خانەوادەی نوسەرو یاساناس چێنەر عەلی جۆڵا
هەواڵی كۆچی دوایی نوسەرو پارێزەرو ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، چێنەر عەلی جۆڵا خەمباری كردین، بەم بۆنە خەمناكە سەرەخۆشی لە خانەوادەكەتان و هاوڕێیانی دەكەین.
كۆچكردوی ئازیز یاساناساێكی پیشەگەر، نوسینەكانی ڕۆڵی هەبوو لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری یاسایی بۆ رۆزنامەنووسان و كۆمەڵگا بە گشتی، كۆچكردوو لە هەموو ئەو كارانەی پێ سپێردراوە ژیانێكی پڕ لە بەخشندەیی بەڕێكرد، یادەوەرییەكەی لە دڵی هاوكارەكانیدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
سەنتەری میترۆ هاوبەشی خەمتانە، دوا ناخۆشیتان بێت
دڵنەوایی سەبوری بۆ كەسوكارو هاوڕێیانی

سەنتەری میترۆ
4ی كانونی یەكەمی 2025


AM:10:36:04/12/2025




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌