١- لەگەڵ ئەوەنین هیچ بەرپرسێک سەنگەر لە میدیا بگرێت.
٢- نە دەبوو ئۆفیسی کاک قوباد، کەناڵی ئاڤا بانگهێشت نەکەن، ئەم جیاکارییە رەتدەکەینەوە.
٣- یەکەم جارە کاک قوباد میدیایەک بە سەرەتان( شێرپەنجە) وەسف بکات، ئەمە بە گونجاو نازانین و رەتیدەکەینەوە، هەمان ئەو هۆکارانەی وای کردوە کە کاک قوباد بەم شێوەیە وەسفی کەناڵێک بکات ، هەقە لە کەناڵەکانی یەکێتیش بۆ خانەکانی شێرپەنجەدا بکەڕێ .
٤- کەناڵی ئاڤا، وەک کەناڵەکانی تر بینەری خۆی هەیە، لە چوارچێوەی رێز گرتن لە فرەیی، دەبێت ڕێز لێگیراو بێت.
٥- جەخت لە بەیاننامەی پێشوومان دەکەینەوە، کە میدیا نابێ ئازاری هاوڵاتیان و کارەساتەکان بۆ وەبەرهێنانی سیاسی بەکاربهێنێت.