پێشێلكردنی یاسا رۆژنامەوانییەكان لە هەرێمی كوردستان پەرەی سەندووە
پەرەسەندنی ئەم پێشێلكارییانە لە هەرێمی كوردستاندا، كەلێنێكی قووڵی لە نێوان دەقە یاساییەكان و جێبەجێكردنیاندا ئاشكرا دەكەن، وەك یاسای ڕۆژنامەوانی ژمارە 35ی ساڵی 2007ی هەیە كە بڕیارە كاری ڕۆژنامەنووسان بپارێزێت، یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری، كە مافی زانینی بۆ هەمووان بن، بەڵام جێبەجێ ناكرێن ، ئەمانە ئەو پرسیارە زەقدەكاتەوە كە ئاخۆ بۆ جوانكاریی دەسڵاتی نیمچە دێمۆكراسییەكەمان دەرچوون، یان بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئازادییەكان و فراوانتركردنیان.
PM:12:20:15/12/2025
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه