دوو رۆژە ئەدمینی شارەزوور نیت بەندكراوە





 ‎14ی كانونی دووەمی 2026: سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە مامەڵەكردنی قائیمقامی قەزای شارەزوور لەگەڵ پەیجی شارەزوور نێت و داوا دەكات فشار لەسەر ئەدمینەكەی (عەدنان حەمە عەزیز) هەڵبگرێت و بە كەفالەت ئازاد بكرێت .

ئاڵا حەمە رەشید، هاوسەری عەدنان حەمە عەزیز، بە سەنتەری میترۆی راگەیاند: دوێنێ، سێ شەممە، 13ی كانونی دووەم، هاوسەرەكەم چووە بە پیر داوایەكی یاسایی كە قائیمقامی قەزای شارەزوور لەدژی تۆماری كردبوو، پاشان نەگەڕایەوە دەستبەسەر كرا.

 گووتی" داوا یاساییەكە پەیوەندی بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكەوە هەیە كە تیایدا پەیجی شارەوور نێت ویستووێتی بەراورد لە سەر كارەكانی بەڕێوەبەری ناحییەی زەڕایەن و قائیمقامی شارەزوور بكرێت" جەختیكردەوە "لە چەند شوێنێكەوە هەواڵم پێگەیشتووە كە بە مەرجی دروستكردنی ڤیدیۆیەكی پەشیمان بوونەوە ئازادی دەكەن، ئەمەش زۆر نیگەرانی كردووین" ‎سەنتەری میترۆ ئەو وێنەیەی بینی كە قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری ناحییەی زەڕایەنی تێدا دەركەوتوون و لە ژێر وێنەكە نووسراوە، " بۆ رای گشتی، جیاوازی نێوان كاركردنی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری ناحییەی زەڕایەن" ‎ ئەم وێنەیە هیچ سوكایەتی و ناوزڕاندنێكی تێدا نییە و داوا لە قائیمقامی شارەزوور دەكەین، داوا یاساییەكەی لەسەر ئەدمینی پەیجی شارەزوور نێت بكشێنێتەوە و ئازادبكرێت. ‎بەرێوەبەری ناحییە، قائیمقام، پارێزگار، وەزیر، تا دەگاتە سەرۆكی حكومەت، ئەمانە كەسایەتی گشتین، دەبێت سنگیان فراوان بێت بۆ رەخنە و توانجی هاوڵاتیان و رۆژنامەنووسان و وا تەماشای بكەن كە بۆ راستكردنەوەی كارەكانیان


AM:10:10:15/01/2026




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌