قەبارە و سروشتی چالاکییە ناڕەزاییەکان لە نێوان مانگی پێشوو (کانوونی دووەم) و ئەم مانگەدا (شووبات) جیاوازییەکی بەرچاوی نیشان دا. لە مانگی پێشوودا، کە 113 چالاکی تۆمارکران، قەرەباڵغییەکی گەورەتر هەبوو و هاوڵاتی زۆرتر ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕێپێوان و داخستنی ڕێگاوبانەکان لە چەند ناوچەیەکدا تێبینی کرا. لە هەمان کاتدا، سەرجەم چالاکییەکان بە ئاشتیانە مانەوە.
لە بەرانبەردا، لەم مانگەدا (شووبات) کە 35 چالاکی تۆمارکراوە، خۆپیشاندانەکان بە بەراورد بە مانگی پێشوو کەمتر بوون و تا ڕادەیەکی زۆر ئاشتیانە بوون، کە زیاتر لە گردبوونەوەی ڕێکخراوەی و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و داخستنی شەقام پیکهاتبوون و بەشداریکردن تیایاندا مامناوەند بوو.
لەم مانگەدا، یەک حاڵەتی ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی تۆمار کراوە کە تێیدا مامۆستایانی ناڕازی بە نیازبوون یاداشتێک پێشکەش بکەن لە بارەی دواکەوتنی مووچەوە.
هەروەها، داخوازی هاوڵاتیانیش گۆرانكاری بەسەردا هاتووە. لە مانگی رابردوودا، زۆرترین چالاكی كە (98) بوو بۆ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان ئەنجام دران و ژمارەیان لەم مانگەدا دابەزیوە بۆ (3) چالاكی. هەروەها، لە مانگی پێشوودا، (1) چالاكی بۆ مووچە هەبووە و ئەم مانگە بەرز بووەتەوە بۆ 8 ) ) چالاكی، و ( 8 ) چالاكیی ناڕەزایی بۆ نرخی كارەبای 24 كاتژمێری تۆماركراوە لەم مانگەدا كە لە مانگی رابردوودا هیچ چالاكییەك بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام نەدراوە.