پرسە و سەرەخۆشی




بۆ خێزان و هاوڕێ و هاوکارانی ڕۆژنامەنووس کاک مەبەست سەردار.

هەواڵی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسێکی گەنج و بە توانا لە شێوەی کاک مەبەست دڵگرانی کردین. خۆشەویستیی کاک مەبەست بۆ ئەرکەکەی، شوێنی خۆی لە دڵی هەمووماندا جێ هێشتووە. ژینگەی رۆژنامەگەریی کوردستان بە هێز و توانا و ووزە و بەردوامیی رۆژنامەنووسان و نەوەی گەنج پێشدەکەوێت و نوێگەری تێدا دەکرێت. هەر بۆیە، لە دەستدانی ووزەیەکی لەم شێوەیە خەمێکی قووڵە.

بە ناوی سەرجەم ستافی سەنتەری میترۆوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و هیوادارین لەم کاتە سەختەدا بتوانن ئارامی بدۆزنەوە. دوا ناخۆشیتان بێت.

سەنتەری میترۆ، 26ی ئازاری 2026


AM:10:16:26/03/2026




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌