ئێمە لەسەر گومان قسەناكەین بەڵام كە رۆژنامەنوسێك دیار نامێنێ یان هێرشی دەكرێتە سەر پێش هەموو لایەك دەبێت هێزی ئەمنی بیسەلمێت رۆژنامەنوسەكەی رانیە لای ئەوان دەستبەسەر نییە، بۆیە داوا لە هێزە ئەمنییەكانی رانییە دەكەین رونكردنەوە لەسەر دیار نەمانی پەیامنێری پایتەخت بدات.
بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵ لەسەر هەواڵی ناخۆشم پێگەیشتوزوە، شێروان شێروانی بارودۆخی مانگرتنەكەی پێی ناوەتە قۆناغێك كە ترسمان لەسەر ژیانی هەیە، رۆژنامەنووس و چالاكوان سەباح ئەتروشی ئەوە زیاتر لە سێ هەفتەیە لە سجنی ئاسایشی دهۆك دەستبەسەرە چونكە نیازی خۆپیشاندانی هەبووە لەسەر نرخی كارەبا. ئەمانە هەواڵ بەئازارن و ئەم كەیسەیشی هاتۆتە سەر هیوادارم زوو چارەنوسی بزانین.
جوتیار رەسوڵ پێشتر بەمەبەستی گەشتێكی خێزانی، مۆڵەتی لە دەزگاكەی وەرگرتووە.
لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی دوێنێوە بێسەروشێنە و كەسوكار و هاوكارەكانی هیچ لەبارەی چارەنووسی نازانن.
لقی رانیەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە لە پەیجی رەسمی خۆی هیچ راگەینراوێكی فەرمی بڵاونەكردۆتەوە.
هێزە ئەمنییەكان هیچ زانییارییەكیان لە بارەی ئەم كەیسەوە بڵاونەكردۆتەوە.
ئایا راستە 24 سەعات هاوڵاتییەك دیار نەبێت هیچ شوێنێكی رەسمی پێمان نەڵێت چی كردوە تا لانیكەم دایكی بزانێت لە سجنەكانتان نییە، یان لە سجنەكانتانەوە و بە خێزانەكەی بڵێن بەكام تۆمەت ؟
رەحمان غەریب
رێكخەری سەنتەری میترۆ