ڕاپۆرتی كەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی



کەیسی شێروان شێروانی گەیشتە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا
ڕاپۆرتی كەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی
سڵاو دۆستانی ئازادیخواز و بەرگریکارانی دادپەروەری.

ئاگادارتان دەكەینەوە کەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی، كە پێكهاتەوە لە كۆمەڵێك لە چالاکوانی سیاسی،مەدەنی، نوسەر و رۆژنامەنوس،لە كەنەدا، بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند چالاکیەك بۆ  ئازاد كردنی شێروان شێروانی، كە لەڵایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان زیندانی كراوە. 
کەمپینەكە بریتیە لە ئیمزا کۆکردنەوە و قسەکردن لەسەر بارودۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی بیروباوڕ لە هەرێمی كوردستان و زیندان كردنی شێروان شێروانی.

لێرەوە بە پێوێستی دەزانین دەستخۆشی لەو هونەرمەند، نوسەر، رۆژنامەنوس،و چالاکوان و کرێكارانە بكەین،کە رەزامەندی خۆیان دەربڕی،  ئەوانیش ناوی خۆیان لە كەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی زیاد بكرێت و پشتیوانی لە ئازادی ڕۆژنامەوانی و ئازادی رادەربڕین بكەن.

یەکەم چالاکی ئەم گروپە: کۆکردنەوەی ناو و پیشەی ئەو کەسانە بوو كە  پێیان باش بوو بەشداری ئەم كەمینە بكەن، هەربۆیە زیاتر لە ١٠٠ کەسایەتی نەک تەنها لە خەڵکانی باشور، بەڵکو پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بەشداربون، ئەمەش یەکەمجارە بەو شێوە بەرچاوە خەڵکی پارچەکانی دیکەی کوردستان بەشداری کارێک بکەن کە رەخنەگرتن بێت لە حکومەتی هەرێمی كوردستان.

دووەم: ئەو نامەیەی سەبارەت بە ئازادكردنی شێروان شێروانی و ئازادی ڕادەربڕین، كە بەزمانی ئێنگلیزی ئامادە كرابوو،  لە ڕێگای ئیمێڵەوە ناردراوە،
 بۆ سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە كەنەدا، هەروەها بۆ چەند سەرۆك حیزب،ئەندام پەرلەمان و رێکخراوە سیاسی و مەدەنیەكان . 
لەنامەکاندا داوا لە لایەنەكان کراوە فشار بخەنە سەر حکومەتی هەرێمی كوردستان، بە بێ مەرج شێروان شێروانی ئازاد بکرێت و زیاتر ئاگاداری بارودۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربڕین بن. چونکە کەنەدا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە گرنگی بە مافی مرۆڤ دەدات. 

بەشێکی دیکەی کارەکانمان بۆ بەرگریکردن لە شێروان شێروانی ،کە لەرسەر هەندێك تۆمەتی ناڕاست زیندانی کراوە، بریتیە لە کۆکرندەوەی پشتیوانی بەشێوەی ئۆنلاین. وە بەشێک لە جێبەجێکارانی کەپینەکە لێدوان و ڕونكردنەوە بۆ هەندێك لە میدیاکانی کەنەد دەدەین. 

کۆتا خاڵ کەدەمانەوێت رابگەیەنین، ئەوەیە کە ئێمە بۆ پشتیوانیکردنی لە شێروان شێروانی و زیندانیکراوانی تر،  بەردەوام ئەبین و کۆڵنادەین. داوا لە هەموو بەرگریكارانی  ئازادی و دادپەروەری دەكەین،پشتیوانی بكەن لە  ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین، لە هەرێمی كوردستان
پاشان، بۆ  بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و دادپەروەر لە هەریمی كوردستان.
كەمپینی ئازادی بۆ شێروان شێروانی


PM:12:49:21/05/2026




ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌