سلیێمانی، 21ی ئایاری 2026: تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانە لە فەرامۆشكردنی چارەنوسی دوو هاوڵاتی كە نزیكییان لەگەڵ سەرۆكی حزبێك هەیە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار بەم كەیسە دەكات، رێگە بدەن پارێزەرەكەیان بیانبینێت و ئەو تۆمەتانەی رووبەروویان كراوەتە ئاشكرا بێت.
ئێوارەی سێشەممە 17ی ئایاری 2026، لە گەرەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، هێزێكی ئەمنی هەڵدەكەوتنە سەر ماڵی سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی كوردستان كارۆخ سەید رزگار، هێزەكە هاوسەرەكەی (بەهار محەمەد)و براكەی ( ئەحمەد فەتاح ) دەسگیر دەكەن، دەیبەن بۆ شوێنێكی نادیار.
ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2026، كاروخ سەید رزگار بە تۆڕی19ی راگەیاند كاتێك بەم رووداوەم زانی كە مۆبایلەكانیان داخرابوو، درواسێ ئاگاداریان كردین كە هێزێكی ئەمنی هاتوون دەستگیریان كردوون كیسەیان كردۆتە سەریان بردوویانن.
تۆڕی19 بەدواچوونی بۆ كەیسی گیراوەكان كرد، هەرچەند تا ئێستا هیچ لایەنێكی بەرپرس پێمان ناڵێن لەكام زیندانن و لە كام بەشەی هێزە ئەمنییەكانن بەڵام تۆمەتی "سیخوڕی"یان خراوتە پاڵ.
كاروخ ئەو زانیارییە بەتەواوەتی رەتدەكاتەوە دەڵێت " ژنی ماڵ كە سەرقاڵی بەخێوكردنی سێ مناڵ بێت پەیوەندی كۆمەڵایەتی نەبێت، لە هیچ دەزگایەكی رەسمی كار نەكات، مەگەر جاسوسی بەسەر مناڵەكانەوە كردبێت"
پێشتر لە 7ی ترینی دووهەمی 2025 كارۆخ سەید ڕزگار سەرۆكی حیزبی كڵپەی نیشتیمانی كوردستان بەتۆڕی19ی ڕاگەیاند ، كە بە شەو "چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەرماڵەكەم لە پڕۆژەی كانی سیتی خێزانی و یەكێك لە پاسەوانەكانی براون بۆ ئاسایش بەمەبەستی لێكۆڵینەوە."
تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانە لە فەرامۆشكردنی چارەنوسی دوو هاوڵاتی كە نزیكییان لەگەڵ سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی هەیە، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار بەم كەیسە دەكات، رێگە بدەن پارێزەرەكەیان بیانبینێت و ئەو تۆمەتەتانەی رووبەروویان كراوەتە ئاشكرا بێت.
حیزبی كڵپەی نیشتیمانی كوردستان لەساڵی 5ی كانونی یەكەمی 2020 لە شاری هەولێر دامەزراوە بەوتەی سەرۆكی حزبەكە پاش فشاری پارتی بۆسەرحیزبەكە ئۆفیسیان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئەمە دوهەمین جارە هەڵدەكوتنەسەر ماڵی ئەو سەرۆك حیزبە لەشاری سلێمانی .